پەرلەمان و حکومەت کۆبوونەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، هەردوو سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان  و ئەنجومەنی وەزیران کۆیوونەوە و جەخت لە هەماهەنگی هەردوولا کرایەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی نێوان پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ‪کرد‬ و وتی "پێویستە هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان هەردوولادا هەبێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی بڕیاریان لێ دەدرێت".

هەر لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر گرنگی هەبوونی ئەو هەماهەنگییە کرد لە نێوان هەردوولا و وتیشی "پێویستە رێزبگیرێت لە هەر سێ دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەریی بۆ گەشەپێدانی پرۆسەی دیموکراسیی لە هەرێمی کوردستاندا".


PM:06:34:07/08/2019