حکومەتی هەرێم پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە رۆژی یەك شەممە تا رۆژی پێنج شەممەی كردووە بە پشوو، بەڵام لە رۆژی پێنج شەممەدا دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە. 

جوتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، کە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە تاوەکو ڕۆژی پێجشەممەی هەمان هەفتە پشووی فەرمییە لە دامودەزگاکانی حکوومەت.


دەقی راگەیەندراوەكە:

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی هەرێمی كوردستان بە تایبەت و عێراق وجیهان بەگشتی دەكەین. و بەو بۆنەیەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان پشوی فەرمی رادەگەینێت لە رۆژی یەك شەمەوە ڕێكەوتی 11-8-2019 تاوەكو رۆژی پێنجشەمە رێكەوتی 15-8-2019 لە گشت فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

جوتیار عادل
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان




PM:09:24:07/08/2019