لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا 680 تاوانبار بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام به هۆی دهرنهكردنی مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم سزاكان جێبه‌جێ نه‌كراون، ئەوە لە کاتێکدایە کە تاوانی لە سێدارەدان زۆر بەکەمی لە هەرێم جێبەجێکراوە.
به پێی یاسای سزادانی عێراقی، ژماره 111ی ساڵی 1969 كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان كاری پێ ده‌كرێت، 49 تاوان سزای له‌سێداره‌دانیان هه‌یه، له‌و ژماره‌یه 29 حاڵه‌تیان دادوه‌ر سه‌رپشكه له نێوان سزای له‌سێداره‌دان و زیندانیی هه‌تاهه‌تایی كامیان هه‌ڵده‌بژێرێت، له 20 تاوانه‌كه‌ی دیكه ته‌نها سزای له‌سێداره‌دان هه‌یه، وه‌ك (كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، تاوان دژی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت، ده‌سترێژیی سێكسی، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، جاسووسی و خیانه‌تی گه‌وره، ڕفاندن، بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر، دزی ئه‌گه‌ر به زۆرلێكردن كرا).
حاكم ئومێد موحسین، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی "ئاژانس"ی وتی: "تا ئێستا 680 كه‌س له هه‌رێم، بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه، كه زۆرینه‌یان به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و به هۆی ئه‌ندامێتییان له‌ناو داعش سزا دراون، به‌ڵام تا ئێستا مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیان بۆ ده‌رنه‌چووه.”
وتیشی: "سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ سزادراوانی سێداره ده‌سه‌ڵاتی لێبووردن، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی سزا و به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی و بڕیاری له‌سێداره‌دانی هه‌یه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی تازه ده‌ستبه‌كار بووه تا ئێستا هیچ یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی نه‌داوه و پێویسته بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوانیش سزای سێداره جێبه‌جێ بكرێت.”
جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و سزایه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه كه ده‌بێت له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه مه‌رسومی جێبه‌جێكردنی سزاكه ده‌ربچێت كه له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌و مه‌رسومه ده‌رنه‌كراوه.