لە كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازیدا له شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی هاتای، ته‌قینه‌وه روویدا و بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان زیانی گیانی نەبووە.
به‌پێی زانیاریەکان، كۆگاكه له نزیك یاریگای تایفور سۆكمه‌ن بووه له ره‌یحانلی و به هۆكارێك كه هێشتا نه‌زانراوه ته‌قینه‌وه تیایدا روویداوه.
به‌پێی ئاماره سەرەتاییەکان، رووداوه‌كه كوژراو و برینداری لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، ته‌نیا ئاگر له چه‌ند به‌شێكی كۆگاكه كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و كۆگایه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تێدا رووداوه كه‌وتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه، وه‌ك رێوشوێنێكیش هه‌ندێ خانووی ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵكران و رێوشوێنی ئه‌منیی تێدا گیراوه‌ته‌به‌ر، ناو به ناو ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی لێ ده‌بیسترێت.