كەشناسی عێراق ڕایدەگەیاند شەپۆلی گەرما تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش لە پارێزگاكانی هەرێم، لە نێوان ٤٠ بۆ ٤٣ پلەی سەدیدا دەبێت.
دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەو شەپۆلی گەرمایەی وڵاتەكەی گرتووەتەوە، هەتا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق پلەكانی گەرما دەگاتە ٤٥ پلەی سەدی.
لە پارێزگاكانی موسڵ و دیالە و واست و كەركوكیش ٤٤ پلەی سەدی تۆمار دەكرێت، لە دهۆك و سلێمانی و هەولێریش، پلەكانی گەرما لەنێوان ٤٠ بۆ ٤٣ پلەی سەدیدا دەبن.