نەیمار دوا وادەی بۆ بەرشەلۆنە دیاری کرد

نەیماری ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دوا وادە بۆ یانەی بەرشەلۆنە دیاری دەکات و ئەگەر ئەو یانەیە لەو ماوەیە گرێبەستی لەگەڵ نەکەن، یانەیەکی تر هەڵدەبژێرێت.

رۆژنامەی سپۆرت ئەمرۆ نوێترین هەواڵی لەسەر داهاتووی نەیمار بڵاوکردەوەو رایگەیاندووە، ئەو یاریزانە ٢٠-٨- ٢٠١٩ی وەکو دوا وادە بۆ یانەی بەرشەلۆنە داناوە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

رۆژنامەکە نوسیویەتی، ئەگەر تا ئەو کاتە نەیمار پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە نەکات، ئەوا بە ناچاری ئەو یاریزانە یانەیەکی تر بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت و بە دووریشی نازانێت یانەی ریاڵ مەدرید بێت.



PM:07:31:09/08/2019