دوای گەڕانەوە بۆ ریزی یانە نایابەکانی عێراق لە تۆپی پێ، یانەی هەولێر
بەردەوامە لە بەهێزترکردنی ریزەکانی و ئەمرۆ دووەم گرێبەستی بۆ وەرزی نوێی خولی
نایابی عێراقی راگەیاند.
یانەی ھەولێر بەفەرمی دووەم گرێبەستی وەرزی ئەمساڵی مۆرکردو حوسێن عەبدولواحد بەفەرمی
پەیوەندی بەیانەکەوە کرد.
حوسێن عەبدولواحید لە دایکبووی ١٩٩٣ و لە ھێڵی ناوەراست یاریدەکات و لە وەرزی
رابردوو لە یانەی مینا یاری دەکرد و پێشتریش لە ریزی یانەکانی شورتە و زاخۆ و تەڵەبە
یاریکردووە.
راگەیاندنی یانەی هەولێر