ڤیدیۆ.. مەیادە حەناوی لەکاتی گۆرانی وتنی لە کۆنسێرتێکدا دەکەوێت
خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی سوریا و عەرەب، مەیادە حەناوی لە کاتی کۆنسێرتێکدا لەسەر ستەیج دەکەوێت بە زەویدا.
مەیادە لە ئاهەنگێکدا لە کاتی گۆرانی وتندا لە ولآتی تونس دەکەوێت و ستافەکەی بەپەلە هەڵیدەسێننەوە، دوای هەستانەوەی دەڵێت" بەهۆی گەرماوە کەوتووە".
مەیادە حەناوی خەڵکی سوریایەو بەیەکێک لە ئەستێرە دەگخۆشەکانی جیهانی عەرەب دەناسرێت.
ئەو هونەرمەندە لە ئێستادا تەمەنی ٥٠ ساڵە، بەلآم لە رووخساردا گەنج دەردەکەوێت.
PM:09:46:09/08/2019