فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مریكى له ناوچه ره‌زوانییه‌ى باكورى خۆرئاواى به‌غداى پایته‌خت كه‌وته خواره‌وه، تا ئێستا هۆکارەکەی دیار نییە.
میدیا عێراقییەکان بلآویان کردەوە "ئه‌و فڕۆكه‌یه كه‌وتووه‌ته ناو كێڵگه‌یه‌كه‌وه و تائێستاش هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌ى دیارنییه كه یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه به‌هۆى هێرشێكى ئه‌لیكترۆنیه‌وه خرابێته‌خواره‌وه".
لە میدیا عێراقییەکان له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسی عێراقییه‌وه باسی لەوە کردووە ئه‌و فڕۆكه‌یه بۆ كارى سیخوڕ‌ى به‌كارده‌هێندرێت و هه‌ڵگرى موشه‌كیش بووه.
پاش كه‌وتنه‌خوارەوه‌ى فڕۆکەکە له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانى عێراقه‌وه راده‌ستى هێزه‌كانى ئه‌مریكیەکان كراوه‌ته‌وه.