ساڵانەی ٤٠ ملیۆن موچە بۆ نەیمار

سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیی نیشانداوە ساڵانە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە بە نەیمار بدات ئەگەر پەیوەندی بە یانەکەیەوە بکات.

ئەمرۆ رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا هەوڵێکی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدیان ئاشکرا کرد کە ئامادەیی نیشانداوە ساڵانە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە بە نەیمار بدات ئەگەر لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکات.

رۆژنامەکان دووپاتی دەکەنەوە هەرچەندە نەیمار ئامانجی تەنها یاریکردنە لە یانەی بەرشەلۆنەو لە تەنیشتی میسی و سوارێزەوە بەڵام، ئەگەر ئەو یانەیە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چڕ نەکاتەوە، ئەوا بە ناچاری یانەی ریاڵ مەدرید هەڵدەبژێرێت.

پێرێز ئامادەیە گرێبەستێكی ٥ ساڵە لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆ بکات، بەڵام تا ئێستا زیدان بەو داوایەکی پێرێز رازی نەبووە.

PM:12:40:10/08/2019