شارەزوور: ژن و پیاوێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گەیەندرانە نەخۆشخانە

لەقەزای‌ شارەزورشەوی‌ ڕابردوو بەهۆی‌ تەزووی‌ كارەباوە ژن و مێردێك گەیەنرانە نەخۆشخانەو بەهۆی‌ ناجێگیری‌ باری‌ تەندروستیشیانەوە، ڕەوانەی‌ سلێمانی‌ كران.

نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند "كاتژمێر (12:15) خولەكی‌ شەوی‌ ڕابردوو بەهۆی شۆرتی كارەباوە دوو هاوڵاتی گەیەنرانە نەخۆشخانەكەمان".

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای‌ چارەسەری‌ سەرەتایی، بەڵام بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستیانەوە بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەی‌ فریاكەوتنی سلێمانی كران.

باسلەوەشکراوە، ئەو دوو هاوڵاتیە ژن و پیاوێك بون و دانیشتوی قەزای شارەزورن، لەكاتی پاككردنەوەی تانكی سەرباندا كارەبا گرتونی.



PM:03:22:10/08/2019