راوێژكاری سەربازی ئەمریكا لەنەینەوا كوژرا

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، راوێژكاری سەربازیی ئەمریكا لەكاتی پێدانی راوێژ بە سەربازانی سوپای عێراق، لە نەینەوا كوژرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە توویتەر، سەربازەکەی ئەمریکا لەکاتی کاری راوێژ و رێنوێنی بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق گیانی لەدەستداوە.

هاوکات تا ئێستا هۆکاری مردنەکەی ڕوون نییە.



ئه‌م بابه‌ته ‌1070 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:37:10/08/2019