مووچەی ئەم دوو توێژە هاوتای عێراق دەکرێتەوە

مووچەی زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدانی هەرێم، هاوتای عیراق دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەیش هەوڵەكان لەلایەن حكومەتی هەرێم و بەغدا بەردەوامە.

ناسر ئەحمەد ئەندامی لیژنەی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە پەرلەمانی كوردستان لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە،"هەوڵەكان لەلایەن حكومەتی هەرێم و دەستەی شەهیدانی عیراق بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی مینحەی زیندانیانی سیاسی و ئیمتیازاتەكانی كەسوكاری شەهیدان بەردەوامن" .

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت" حكومەتی عیراق بەڵێنی داوە بەپێی یاسا مووچەی مانگانەی زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدانی هەرێم بخاتە سەر بودجەی عیراق و مووچەكانیان بەرز بكاتەوە بۆ ملیۆنێك و 200 هەزار دینار".

ناسر ئەحمەد، باسی لەوەشكردوە، پێدانی مینحە بە زیندانییانی سیاسی بەردەوامە و لە ئێستادا لیستی ناوی زیندانییانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدانی هەرێم كە پێكهاتووە لە 110 هەزار كەس، لە بەغدایە و لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا، گفتوگۆ لەبارەی هاوتاكردنی مووچەكانیان لەگەڵ مووچەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدانی عێراق دەكرێت.




PM:10:06:10/08/2019