بەمشەوی جەژنە هێرشکرایە سەر شارێکی کوردستان

چەکدارانی داعش هێرشدەکەنە سەر شاری خانەقین و سێ پۆلیس بریندار دەبێت.
 
خەلیل خوداداد، بەرپرسی كۆمیتەی جەلەولای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە لێدواەێکدا بۆ میدیاکان ڕاگەیاند: "ئەمشەو 10/8/2019 لە نێوان هەردوو شارەدێی جەلەولا و سەعدیە، چەكدارانی داعش بە هاوەن هێرشیان كردووەتە سەر زاڵگەیەكی پۆلیسی فریاكەوتن".
 
بەرپرسی كۆمیتەی جەلەولای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی "بەهۆی هێرشەكەوە 3 پۆلیسی فریاكەوتن بریندار بوون و بەمەبەستی چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی جەلەولا كراون".
 
جەلەولا دەكەوێتە 30 كیلۆمەتر باشووری خۆرئاوای قەزای خانەقین، یەكێكە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لەدوای ریفراندۆمەوە کەوتە ژێردەستی هێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق.



PM:11:36:10/08/2019