دانیشتوانی ڕاستەقینەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێن؟

لە 23ی 12ی 1994 کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە پشتبەستن بە ڕۆژی جیهانی گەلانی ڕاستەقینە کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی 9ی ئابی هەر ساڵێک، ئەوەش مێژووی بەستنی یەکەم کۆبوونەوەی گروپی تایبەت بەدانیشتوانی ئەسڵی (ڕەسەن)ە کە بەشێکە لە لیژنەی ڕێکخستن و پاراستنی مافی مرۆڤ.

ساڵی 1990 کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کەساڵی 1993ی وەک ساڵی گەلانی ڕاستەقینە(خاوەن ڕەچەڵەک) دەناسێنێت، وە لە هەمان ساڵدا گرێبەستی نێودەوڵەتی گەلانی خاوەن ڕەچەڵەکی لەجیهاندا ڕاگەیەندرا، بە ئامانجی ڕێکخستنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ڕووبەڕوی گەلانی خاوەن ڕەچەڵەک دەبێتەوە لە بوارەکانی (مافی مرۆڤ، ژینگە، گەشەسەندن، پەروەردە، تەندروستی و گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی).

پێگەی فەرمی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گەلانی خاوەن ڕەچەڵەکی بەوە ناساندووە کە دانیشتوانی سەرەتایین لە جیهاندا، ڕۆشنبیری و بیروباوەڕ و ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی و ئابوریان جیاوازە، و لە زیاتر لە 70 وڵاتی جیهان دەژین، بەتایبەت لە ناوچەی ئەمازۆن و ئوستورالیا هەن.

ژمارەی گەلە خاوەن ڕەچەڵەکەکان نزیکەی 370 ملیۆن کەسە کە دەکاتە کەمتر لە پێنج لەسەدی دانیشتوانی جیهان، وە 15 لەسەدی هەژارانی جیهان لەوانن، بە زۆرترین زمانەکان قسە دەکەن کە حەوت هەزار زمان دەکات.

بەشێک لەو کۆمەڵانە کە نوێنەرایەتی دانیشتوانە خاوەن ڕەچەڵەکەکەی جیهان دەکەن بریترین لە هندیە سورەکان لە قاڕەی ئەمریکای باکور، وە دانیشتوانە ئەسڵیەکەی ئوستوڕالیا، بەڵام ئایا دانیشتوانە خاوەن ڕەچەڵەکەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کێن؟

کۆمەڵە کاری نێودەوڵەتی تایبەت بە کاروباری دانیشتوانی خاوەن ڕەچەڵەک دەڵێن کۆمەڵێک لە دانیشتوان هەن کە سەرچاوەی گەلە خاوەن ڕەچەڵەکەکەی ئەو ناوچەیەن دانیشتوانی هۆڕەکانی خواروی عێراق کە ژمارەیان زۆر کەم بۆتەوە، بەتایبەت بەهۆی وشککردنی ئەو هۆڕانە لەلایەن ڕژێمی سەدام حسێنەوە کە بووە هۆی نەمانی سەرچاوەی بژێویان تائێستاش هەوڵ نەدراوە هاوکاری بکرێن و بپارێزرێن.

ئەمانەی خوارەوش چەند کۆمەڵێک لەو گەلە خاوەن ڕەچەڵەکانە:

کۆچەریەکان: 
لەخاکی فەڵەستیندان لە بەشی ڕۆژئاوای و کۆچ دەکەن.

گەڕیدە ناقبەکان:
ئەم کۆچەریانە لە ئیسرائیلن و کۆمەڵێکی دیکەن لە گەلە سەرەتایی و خاوەن ڕەچەڵەکەکان و لە لادێکان دەژین و حکومەت وەک بەشێک لە خۆیان نابینێت و خزمەتگوزاری پێویستیان بۆ دابین ناکات.

ئاشوریەکان:
لە گەلە سەرەتایی و خاوەن ڕەچەڵەکەکەی ناوچەکەن
لە ئێران و سوریا و عێراق و تورکیان، لەم دواییەدا بەهۆی ئەو توندوتیژیەی عێراق پیایدا تێپەڕی بەتایبەت لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق ڕووبەڕووی ستەم بوونەوە، ئاشوریەکان پێش ئەو هێرشە ئەمریکا ژمارەیان نزیکەی ملیۆن و نیوێک دەبوو لە ئێستادا کەمبوونەتەوە بۆ نزیکەی 250 هەزار کەس، ئاشوریەکان ڕووبەڕووی پەراوێزخستن بوونەوە لەلایەن حکومەت و ڕووبەڕووی کوشتاری زۆر بوونەوە لە جەنگی جیهانی یەکەمدا لە تورکیا و لە ئێستا ڕێژەیان بۆ پێنج هەزار کەس کەمبۆتەوە لەو وڵاتە.

ئەمازیغیەکان:
دانیشتوانی ڕەسەنی جەزائیر و تونسن، لە جەزائیر لە دەستوردا زمانەکەیان کە ناوی تامازیغتە چەسپاوە، بەڵام لەبەرئەوەی حکومەت بە فەرمی وەک دانیشتوانی ڕەسەن مامەڵەیان لەگەڵ ناکات ژمارەیان نەزانراوە. 
هەروەها لە تونس بەفەرمی لە لایەن حکومەتەوە نەناسێنراون و سەرژمێریەک لەبارەی ژمارەیانەوە نییە، بەڵام ئاماژەکان دەڵێن کە نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە تونس بە زمانی ئەمازیغ دەدوێن.

سەرچاوە: بی بی سی
وەرگێڕان: سازان تۆفیق


AM:11:24:11/08/2019