راهێنەری بەرشەلۆنە ترس دەخاتە دڵی هاندەرانی میسیەوە

راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ڤاڵڤێردی، ترس دەخاتە دڵی هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنەو میسی و رایدەگەیەنێت ئەو لە پێکان باش نەبووەتەوە.

دوای یاریەکەی ناپۆلی کاتێک بەرشەلۆنە ٤-٠ براوە بوو، ڤاڵڤێردی رایگەیاند، میسی هێشتا چارەسەری وەردەگرێت، ئەو لە پێکان نەگەڕاوەتەوە تا ئێستا نازانین بۆ یاری هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا دژی یانەی ئاتلەتیک بیلباو یاری دەکات یان نا.

دەشڵێت" ئێمە لە %١٠٠ دڵنیا نین ئەو یاری بکات لە رۆژی هەینی داهاتوو بەڵام هیوادارین بتوانێت یاری بکات و لەگەڵماندا بێت.

میسی لە یەکەم رۆژی راهێنانەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنە توشی پێکان هات و بەوهۆیەوە لە ئێستادا لە بەرشەلۆنە چارەسەری وەردەگرێت.



PM:01:27:11/08/2019