لە نزیک ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج چەکدارێک هێرش دەکاتە سەر مزگەوتێک لە نزیک ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، بەڵام لەلایەن نوێژخوێنێکەوە چەکەکەی لێدەسەنرێت.
میدیا ناوخۆییەکانی نەرویچ بڵاویانکردووەتەوە، هێرشبەرەکە تەمەنی ٢٠ ساڵە و نەرویجییە و ویستویەتی هێرشی چەکداری بکاتە سەر مزگەوتەکە، بەڵام لەو کاتەدا لە مزگەوتەکە تەنیا ٣ کەسی ڵیبووە و دوانیان هەڵاتوون و یەکێکیان بەرپەرچی داوەتەوە.
ئەو کەسەی کە بەرپەرچی داوەتەوە پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ بووە و توانیویەتی هێرشبەرەکە چەک بکات و دواتر رادەستی پۆلیسی کردووە، تا ئێستا پۆلیسی نەرویج هۆکاری هێرشەکەی ئاشکرا نەکردووە و دوای پشکنینی ماڵەکەشی تەرمی ژنێکیان لە ماڵەیدا دۆزیوەتەوە.