ئەسەد لە مزگەوتی الافرم نوێژی جەژنی کرد

ئاژانسی فەرمی حکومەت سوریا گرتەی ڤیدیۆیی بەشداری کردنی بەشار ئەسەدی سەرۆکی وڵاتەکە لە نوێژی جەژندا بڵاودەکاتەوە کە لە مزگەوتی "الافرم" لەگەڵ بەرپرسە باڵاکاندا دەرکەوتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە هێزەکانی حکومەت هێرشیان دەستپێکردووە بۆ سەر دوا مۆڵگەی ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای ئیدلەب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا.

لە ماوەی ڕابردوودا سوپای سوریا توانیویەتی دەست بەسەر زۆربەی ئەو ناچانەدا بگرێتەوە کە لەلایەن نەیارەکانی ئەسەدەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو.


PM:01:59:11/08/2019