باشترین کات بۆ ئاو خواردنەوە چ کاتێکە؟

ئاو یەکێکە لە گرنگترین پێکهاتەکان بۆ لەشی مرۆڤ و پێویستە ڕۆژانە بە بڕی پێویست بخورێتەوە، چونکە دەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە نەخۆشیەکان و بەرگری لەش بەهێز دەکات، هاوکات خواردنەوەی ئاو بەشێوەیەکی کەم زیانی هەیە و دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "jamalouki" خواردنەوەی ئاو دەبێتەهۆی ئاسانکردنی کرداری هەرس و بەهێزکردنی بەرگری لەش، جگەلەوەی پێکهاتەی کانزایی بەسوود دەدات بە لەشت و یارمەتی دابەزاندنی کێشت دەدات، بێگومان ڕۆژانە لەش پێویستی بە بڕی دوو لیتر ئاو واتە هەشت کوپ ئاو هەیە، بەڵام ئەگەر ئەم ڕێژەیە بگۆڕیت بۆ 11 کوپ ئەوا دەبێتەهۆی سووتانی بڕی 205 کالۆری گەرمی لەش و هەستکردن بە تێری، ئەمەش یەکسانە بە بڕی 40 خولەک ڕۆیشتن.

باشترین کاتەکانی ئاو خواردنەوە چ کاتێکە لەڕووی زانستیەوە؟

1-دوو کوپ ئاو بەیانیان لەسەر گەدەی خاڵی، بۆ ئەوەی جەستەت لە ژەهراوی بوون ڕزگار بپارێزێت.

2-خواردنەوەی کوپێک ئاو پێش نان خواردن، بۆ ئەوەی هەستی زۆری برسێتی کەم بکاتەوە و کەمتر بخۆیت و کێشت زیاد نەکات.

3-پێش چوونە گەرماو و خۆشتن، پێویستە کوپێک ئاو بخۆیتەوە، بۆ پاراستن و ڕێکخستنەوەی پەستانی خوێن.

4-خواردنەوەی کوپێک ئاو پێش خەوتن زۆر گرنگە، لەپێناو پاراستنی دڵ و خوێن بەرەکانت لە نەخۆشی.


PM:09:18:11/08/2019