‌پێكهاتەیەك بۆ دابەزینی كێشی و كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی خوێن

لەیەكێك لە پێگە تەندروستەیەكان بابەتێك لەسەر تێكەڵەیەكی سروشتی بڵاوكردۆتەوە كە دەتوانرێت سوودی لێوەربگرێت بۆ دابەزاندنی كێش و كەمكردنەوەی ئاستی كۆلسترۆڵی ناو خوێن .

چەندین لێكۆڵینەوەی پزیشكی لەسەر سوودەكانی هەنگوین بۆ تەندروستی مرۆڤ ئەنجامدراوە و تیایدا دەركەوتوە كە لەناو هەنگویندا ڤیتامین و پێكهاتەی بەسوودی تیادایە كە دژایەتی نەخۆشی دەكات ، ئەگەر هەنگوین لەگەڵ چەند پێكهاتەیكی سروشتی تێكەڵاو بكرێت و بخورێت ئەوە ڕێگری دەكات لە قەڵەوبوون .

یەكێك لە ڕێگەكانی بەكارهێنانی هەنگوین بۆ دابەزاندنی كێش تێكەڵاوكردنی یەك كەوچك دارچیی لەگەڵ پێنج كەوچك هەنگوین بەڵام پێوەیستە قەبارەی كەوچكەكان یەك جۆر بێت كە بەكاردەهێنرێت بۆ تێكەڵاوكردنی ئەم دوو پێكهاتەیە .

خواردنی یەك كەوچكی چا لەم تێكەڵەیە لە بەیانیاندا هەرسی گەدە ئاسان دەكات و چەوری زیاددەی جەستە دەتوێنێتەوە و شارەزایانی بواری خۆراكی دەڵێن پێویستە یەك كەوچك لەم تێكەڵەیە تێكەڵاوی كوپێك ئاوی شلەتێن بكرێت و پێش خواردنی نانی ئێوارە بە 15 خولەك ئەم گیراوەیە بخورێتەوە و پێویستە ئەو ماوەیەی ئەم پێكهاتیەە بەكاردەهێنرێت كەمتر نەبێت لە دوو مانگ و ئەو كەسانەی بۆ تاقیكردنەوەی ئەم ڕێگەیە ماوەی دوو مانگ بەكارهێناوە هەستیان بە دابەزینی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن و دابەزینی كێشیان كردوە


AM:10:07:12/08/2019