چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی بریندارانی شەڕی داعش دەردەچێت

وەزیرى بەرگرى عێراق رایگەیاند کە سەرجەم بریندارانى شەڕى دژى داعش بە مووچەى تەواوەتى خانەنشین دەکرێن.

ئەمڕۆ 12ی ئابی 2019 فەلاح شەمەرى، وەزیری بەرگری عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن بۆ ئەوەى مافى شەهید و بریندارانى شەڕى دژى داعش دابین بکەن.

وتیشى "یەکێک لەو مافانە کە پێشکەشى بریندارەکان دەکرێن ئەوەیە لەکاتى خانەنشین بوونیاندا کۆى مووچەکەیان بۆ خەرج بکرێت و سەرجەم پێداویستییە تایبەتەکان بۆ بریندارەکان دابین دەکەین تا بەتەواوى چاک دەبنەوە، بۆ ئەوەش ئامادەین بیان نێرینە دەرەوەى وڵات تا چارەسەری پێویست وەربگرن".


PM:01:51:12/08/2019