لەبارەی کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری شانۆی ڕۆمانی رونکردنەوەیەک سەبارەی بەلابردنی  ئاڵای کوردستان لە کۆنسێرتی هونەرمەندی تورک کۆرای ئاڤچی بڵاودەکاتەوە کە لە شانۆی ڕۆمانی لە هەواری شار سازکرا.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی

بە ھەمو لایەک ڕادەگەیەنین کە لە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی دا لە ناو شانۆی ڕۆمانی بە ھیچ جۆرێک ئاڵای کوردستان لانەبراوە و لە بناغەدا لە سەر شانۆی ڕۆمانی ئاڵای کوردستان دانەنراوە، لە سەربانی شانۆی ڕۆمانیش ئاڵا دانەنراوە و ھەرکەسێ ئیدیعای تری ھەیە ئەتوانێ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی  ڕاستیەکان بخاتەڕوو بۆ لێپرسینەوە.. ھەروەھا کۆمپانیای زێڕین تراڤڵ ئەم کۆنسیرتەی بەڕێوە بردوەو دەزگاکانی حکومەت لە وردەکاری بەرپرسیار نین.


سەردار خدر

بەڕێوەبەری شانۆی ڕۆمانی

١٢ی سپتامبر ٢٠١٩


PM:02:31:12/08/2019