وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پاراستنی سەقامگیری ئاوەكانی كەنداو لە ئەستۆی وڵاتانی ناوچەكەدایە و دەشڵێت "هێزە بیانیەكان خۆیان ئامادەدەكەن بۆ چاندنی گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەكەدا".
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند "بەرپرسیاریەتی ئێران لە پاراستنی ئاسایش و سقامگیری ناوچەكە دوپاتدەكەینەوە، هاوپەیمانیە سەبازیەكان هەر لە سەرەتاوە شكستخواردون".
زەریف ئاماژەی بەوەشكرد "هێزە بیانیەكان خۆیان ئامادەدەكەن بۆ چاندنی گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەكەدا و بەرپرسیاریەتی ئەوان نیە ئاوەكانی كەنداو بپارێزن".
هاوكات زەریف لەمیانی راگەیەندراوێكی هاوبەشدا لەگەل هاوتا قەتەریەكەی رایگەیاند "هەریەك لە ئێران و قەتەر رۆڵی بەرچاویان هەیە لە پاراستنی ئاشتی و ئارامی ناوچەكە و گرنگە هاوكاری هاوبەش هەبێت لەگەڵ ئێران، بۆ چارەسەركردنی كێشەكان".