خانمە پێشکەشکارێکی کورد یەکەم گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە

خانمە پێشکەشکار سەیران عوسمان بە چەند گۆرانییەکی فۆلکلۆری دەست بە کاری هونەری دەکات و ئەمڕۆ یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاو دەکاتەوە.

سەیران پێشتر ڕایگەیاند: سەرقاڵی بەرهەمێکی هونەریی نوێم بە ناوی (فۆلکلۆر) کە یەکەم کاری هونەریشم دەبێت و تێیدا کۆمەڵێک گۆرانیی فۆلکلۆریم هەڵبژاردووە لە گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک و چەند بەرهەمێکی دیکە و بە شێوازی شاد وتوومە و لە جەژنی قورباندا بڵاو دەکرێتەوە.

سەیران وتیشی: ڤیدیۆکلیپەکە لە شاری هەولێر و لە ناو سروشتی کوردستاندا وێنەی گیراوە و کارەکانی لە ستۆدیۆی (ئاریۆس) لە لایەن هونەرمەند (ئاریۆس) ئەنجام دراوە و یوسف لەشکری کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

سەیران عوسمان ماوەی چەند ساڵێکە کاری پێشکەشکاری دەکات و ئێستاش دەستی کردووە بە کاری هونەری و بڕیارە لە جەژنی قورباندا یەکەم ڤیدیۆکلیپی بڵاو ببێتەوە.



PM:06:06:12/08/2019