بەغداد: کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقییەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ له‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ سه‌قه‌ر له‌ باشووری‌ به‌غدای‌ پایته‌ختی‌ عیراق كۆگایه‌كی‌ چه‌ك ته‌قییه‌وه‌.

میدیا عیراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ كۆگایه‌كی‌ چه‌كی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ نزیك لیوای‌ حه‌وتی‌ پۆلیسی‌ فیدڕاڵی‌ لە ناوچەی سەیدییە لە باشووری بەغدا روویداوە.

دوای‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌رگری‌ شارستانی‌ روویانكرده‌وه‌ ناوچه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ ئاگره‌كه‌و تاوەکو ئێستاش هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکان ئاشکرا نەکراون.


ئه‌م بابه‌ته ‌252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:11:12/08/2019