ستیکی گۆشت ژەمە خواردنێکی بەتامە و دەتوانیت بە ئاسانی دروست بکەیت.
پێداویستییەکان:
چوار پارچە ستیکی گۆشت
دوو کەوچکی گەورە سرکەی سپی
½ کەوچکی بچوک ئاڵەتی رەش
چوار کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون
دوو پیازی مامناوەند
بیبەرێکی سەوز
بیبەرێکی سور
یەک کەوچکی بچوک خوێ
¼ کەوچکی بچوکی بەهارات بە خواستی خۆت، یان بیبەری تون
چۆنێتی ئامادەکردنی:
گۆشتەکە پارچە پارچە بکە، سرکە و ئاڵەتی رەش پێوەبکە، بۆ ماوەی دوو خولەک وازیلێبهێنە.
تاوەیەک بهێنە و زەیتی پێوەبکە و گەرمی بکە، بیخەرە سەر ئاگرێکی بەهێز، گۆشتەکەی بکەرە ناو، یان تا رەنگی دەگۆڕێت و ئاڵدەبێت، دەکرێت بە فڕن بێت.
پاشان پیاز و بیبەرەکە پارچە پارچە بکە و بیخەرە ناو تاوەکەوە، خوێ و بیبەری تونەکەی پێوەبکە، دوای ئەوەی پێگەیشت پێشکەشی بکە.