بابل: 82 تەرمی بێ ناسنامە دۆزرانەوە

هاوپەیمانی بڕیاری عیراقی كە ئوسامە نوجێفی سەرۆكایەتی دەكات ئاشكرایكرد، لەماوەی رابردوودا 82 تەرمی نەناسراو لە باكوری پارێزگای بابل دۆزراونەتەوەو حكومەتیش هیچ هەوڵیکی نەداوە بۆ لێکۆڵینەوە لە تەرمەکان بەهۆی بێ توانایی.

هاوپەیمانی بڕیاری عیراقی لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند" لەرۆژانی پیرۆزی جەژندا كە هاوڵاتیان ئاهەنگ دەگڕێن هەواڵی دۆزینەوەی چەندین تەرم لەباكوری بابل بڵاوبووەتەوەو تەرمەكان لە تەندروستی پارێزگاكە كۆكراونەتەوەو هەوڵی ئەوە دەدرێت ببرێنە كەربەلا و بنێژرێن".

ئاماژە بەوەکراوە، 31 تەرم دۆزراونەتەوە بەوانەی پێشترەوە گەیشتوونەتە 82 تەرم كە دەست و قاچی هەندێكیان بڕدراوەتەوە و بەشێكیان ژن و منداڵن، بەڵام حكومەت هیچ بەیاننامەیەكی لەو بارەیەوە بڵاونەكردووەتەوەو هۆكاری ئەو رووداوەی ئاشكرا نەكردووەو هیچ لێكۆڵینەوەیەكیش دەستی پێنەكردووە بۆ دۆزینەوەی هۆكارەكانی یان ئەو كەسانەی ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو كەیسە ئازاری زۆرەو كەسە رفێنراو و دیارنەماوەكانن سەرەڕای زۆری داواكاریەكان حكومەت بێتوانایە لەدەستكردن بە لێكۆڵینەوەو بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلافی لەئەستۆی حكومەتە و هاوپەیمانی بڕیاری عیراقی ئەو تاوانانە دەباتە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.


PM:10:44:12/08/2019