چه‌ند سودێکی نایابی ماست هه‌تا ئێستا نەمانزانیوە

زانایانی ئەمریکی ئەو سودە سەرسوڕهێنەرانەیان ئاشکراکردووە، لەکاتی خورادنی ماست بە تەندروستیمان دەگات و وامانلێدەکات بەردەوام لە ڕۆژەکانماندا بیخۆین .

زانایانی زانکۆی "ئاوبرون" لە ئالاباما ئەمریکا لە توێژینەوەکانیان لەسەر خواردنی ماست چەند سودێکی سەر سوڕهێنەری ئەو خواردنەیان ئاشکراکردووە و بەمەش وامانلێدەکات بەردەوام بیخۆین .

ماست پەیوەندی نێوان دەمارە ڕاگەیاندنەکانی نێوان مێشک و گەدەمان ڕێکدەخات و وادەکات بەکتریاکان لەناو گەدە و ڕیخۆڵەکنمان هاوسەنگ بن .

زانایان ئاماژەشیان بەوکردووە کۆبونەوەی بەکتریا زیان بەخشەکان لەناو گەدە وادەکات پەستانی خوێنمان بەرز ببێتەوە و لەزۆرەی کەسەکان توشی مەترسییان دەکات .

لە توێژینەوەکەدا سەلمێنراوە و ماوی ٩ هەفتە خواردنی ماست و ماستاو تاقیکراوەتەوە، خانە زیان بەخشەکان و زیان پێگەیشتووەکان لە جەستە زۆر کەمی کردووە و بەشێوەیەکی بەرچاو پەستانی سەر خوێنبەرەکان کەمیکردووە و بەتایبەتیش کاتێک وەک ماستاو دەخورێت کاریگەری زۆری لەسەر دابەزاندنی پەستانی خوێن دەبێت 


AM:12:01:13/08/2019