مەولود چاوش ئۆغڵو: بە هەر نرخێک بێت دەچینە ڕۆژهەڵاتی فورات

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هەرچۆنێک بێت و بەهەر نرخێک بێت دەچنە رۆژهەڵاتی فورات دەشڵێت، "رێگە نادەین ئەمریکا هاوشێوەی رێککەوتنی منبج بمان خڵەفێنێت".

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانی سەردانیدا بۆ بارەگای لقی ئاکپارتی لە شاری ئەنتاڵیا رایگەیاند، "تورکیا بەهەر نرخێک بێت سورە لەسەر ئەوەی بچێتە رۆژهەڵاتی فورات، کە یەپەگەی تێدایە".

ئۆغڵو ئاماژەی بەوەشکرد، "سوپای تورکیا دەچێتە رۆژهەڵاتی فورات، وەک چۆن چوە عەفرین و جەرابلوس، هەرچوۆنێک بێت و بەرهەر نرخێک بێت هیچ گۆڕانێک لە هەڵوێستمان روی نەداوە و رێگەنادەین ئەمریکا هاوشێوەی رێککەوتنی منبج بمانخڵەفێنێت".

چاوشئۆغڵو وتیشی، "هەموو هەنگاوێکی پێویستمان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات گرتوەتەبەر، رودەکەینە ئەمریکا و دەڵێین، یان یان پێکەوە دەچینە ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات، یان تورکیا بەتەنها دەچێتە ناوچەکە".


ئه‌م بابه‌ته ‌446 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:33:13/08/2019