شاندێكی سەربازی ئەمەریكا گەیشتە تورکیا

بە مەبەستی دروستكردنی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لەنێوان ئەمەریكا و توركیا،  شاندێکی شەش كەسی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا گەیشتە توركیا و سەردانی شاری ئورفای باكووری كوردستانیان كرد.

به‌گوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری توركیا، کارەکان بۆ دروستکردنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش تایبەت بە ناوچەی ئارام کە پلانی دروستکردنی داڕێژراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا لە باکووری سووریا، دەستی بەکارەکان کرا.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریدا هاتووە "لەچوارچێوەی کارەکانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش سەبارەت بە ناوچەی ئارام، گرووپێکی شەش کەسی شاندی ئەمەریکی گەیشتنە ئورفا. پلان بۆ ئه‌وه‌ داده‌نرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بكه‌وێته‌ گه‌ڕ".

لە چەند رۆژی رابردوودا سوپای توركیا ھێزی زیاتری رەوانەی سنوورەكانی رۆژئاوای كوردستان كردووە. لە پەیامێكیشدا بەبۆنەی جەژنی قوربان، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند "توركیا لەم مانگەدا سەركەوتنی نوێ و مێژوویی بە دەست دێنێت".

هەروەها دوێنێ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هەرچۆنێک بێت و بەهەر نرخێک بێت دەچنە رۆژهەڵاتی فورات دەشڵێت، "رێگە نادەین ئەمریکا هاوشێوەی رێککەوتنی منبج بمان خڵەفێنێت".


ئه‌م بابه‌ته ‌304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:04:13/08/2019