دوو هونەرمەندە ناسراوەکە جیابوونەوە

هەردوو ئەستێرەی دیاری جیهانی مایلی سایرەس و ولیام هیمسۆرس، دوای هەشت مانگ هاوسەرگیری جیابوونەوە.

لە سەرەتاکانی ساڵی 2009 مایلی سایرەس و ولیام هیمسۆرس پەیوەندی سۆزداری لەنێوان دروستبوو، لەپاش تێپەڕاندنی چەندین بەربەست و کێشە و نۆ ساڵ خۆشەویستی، هەشت مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا.

لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا بە فەرمی ڕایانگەیاند کە هەردوولا بڕیاری جیابوونەوەیانداوە، داواشیان لە میدیاکان کرد تایبەتمەندی نهێنیەکانی ژیانیان بپارێزن.

مایلی سایرەس لەدایکبووی ساڵی 1992، ئەستێرەیەکی ئەمەریکی میوزیکی پۆپە و چەندین بەرهەمی سەرکەوتووی هەیە، هەندێک لە کلیپە میوزیکیەکانی چەندین ملیار جار بینراون، مایلی سەرەتا وەک ئەکتەر دەستی کرد بە کاری هونەری و پاشان رووی کردە جیهانی میوزیک

ولیام هیمسۆرس لەدایکبووی ساڵی 1990، خەڵکی ئوستورالیایە و یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی هۆلیوود



AM:10:28:13/08/2019