بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کەشناسی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێ هەروەها پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە بەجۆرێک کە لە شاری کەرکوک دەگاتە 51 پلەی سیلیزی.
هەروەها کەشناسی ڕایگەیاندووە بۆ سبەی پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان وەکو خۆیان بمێننەوە.