کەشتی جەنگی بەڕیتانیا "کەنت" بەرەو کەنداو بەڕێکەوت تاوەکو بەشدار بێت لەو هێزە دەریاییەی ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات لە کەنداو بە مەبەستی پاراستنی کەشتیە بازرگانییەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرکردەی کەشتیە جەنگییە بەڕیتانیەکە ئاندی براون، بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"ی ڕاگەیاند " هێشتا لە کەنداو بیر لەوە دەکەینەوە چۆن گرژییەکان کەم بکەینەوە".
وتیشی " بەڵام ئێمە پابەندین بە پاراستنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی و پاراستنی بارە نێودەوڵەتییەکان، لەبەر ئەمەشە ئەم ئەرکە دەکرێت".
ناردنی کەشتی "کەنت"ی بریتانیا دوای ئەوە دێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە بەشێک لە وڵاتانی خاوەن هێزی جیهان کردووە کە هاوشانی وڵاتەکەی هێزی دەریایی بنێرنە کەنداو بۆ پاراستنی کەشتیە بازرگانیەکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە وهزیری بهرگری ئیسرائیل 7ی ئەم مانگە بەفەرمی رایگهیاند كه دامهزراوه ئهمنییهكانی دهوڵهتی ئیسرائیل بهشداری له ئهركی ئاسایشی گهرووی هورمز ئهكهن بهسهركردایهتی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا.
مانگی ڕابردوو ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری بەڕیتانیادا لە گەروی هورموز. پێشتریش لە چواری مانگی حەوتدا هێزی دەریایی بەڕیتانیا دەستیان گرت بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئێرانیدا دوای ئەوەی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ڕەوانەکردنی سوتەمەنی بۆ سوریا تاوانباریان کرد.