لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار و لەسێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان
لەکاتی جوتکردندا تراکتۆر دەکەوێت بەسەر گەنجێکدا و دەست بەجێ گیان لەدەستدەدات.
لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە "بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە و سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار گەنجێک بەناوی شاهۆ هیجران حسن لەدایکبووی 2002 بەمەبەستی جووتکردن ڕوی لەگوندەکەی خۆیان کردوە بەناوی گوندی قەرێتاغ سەربەناحییەی قەرەتەپە کەگوندێکی کورد نشینەو لەکاتی جوتکردندا تراکتۆربەسەریدا کەوتوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستۆتەڕوو کە لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە.