وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار: تا دووەم ڕۆژی جەژن ۲۰٨ هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی کوردستان

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماری هاتنی گەشتیاران بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: تا دووەم ڕۆژی جەژن ۲۰٨ هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی کوردستان

نادر روستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی"  نێردراوە ڕایگەیاندووە "لە رێکەوتی ٨ی ئاب تاکو ١٢ی ئاب  زیاتر لە ٢٠٨ هەزارگەشتیار هاتۆتە شارەکانی هەرێمی کوردستان".

نادر ڕۆستی ئەوەشی ئاشکراکردووە کە زۆربەی گەشتیاران لە خوارو ناوەڕاستی عێراق هاتوون".

دەشڵێت "ئەمە ئاماری  سەرەتاییە و ئاماری ڕۆژانی کۆتایی جەژن ڕادەگەیەنین، چونکە هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکە لە زیاد بووندایە".



PM:01:40:13/08/2019