پاش نیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە لەكاتی مەلەكردندا گەنجێكی بەرەگەز عەرەب لەسەیرانگای دووكان خنکا.
بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو گەنجەی خنكاوە تەمەنی 22 ساڵە بە رەگەز عەرەبە و خەڵكی پارێزگای دیالە.
لە زانیاریەکاندا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە ئەو گەنجە نەخۆشی شێرپەنجەی ھەبووە و لە نەخۆشخانەی ھیوا لە سلێمانی چارەسەری پێدراوە، بۆ گەشتكردن ھاتووەتە دوكان و لەناو ئاوەكەدا خنكاوە.
ئەو شوێنەی گەنجەكە لێی خنكاوە پێی دەوترێت بەری ساردكە و پەرژینكراوە و بۆئەوەی گەشتیار مەلەی تێدا نەكات، چونكە پێشتریش چەند رووداوێكی ھاوشێوەی لێ رووداوە.