له‌نێوان شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان - کەلار ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و به‌و هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی بریندار بوو.
نه‌قیب ڕێژه‌ن بورهان، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان، ڕایگه‌یاند "پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له نزیك گوندی گه‌زڵان له‌نێوان ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار، ئۆتۆمبێلێك له جۆری تۆیۆتا كامری وه‌رگه‌ڕا".
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان وتیشی: شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربووە و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و شۆفێره‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه".