ریاڵ مەدرید گۆڵپارێزێكی فرۆشت

یانەی ریاڵ مەدرید ئەمشەو فرۆشتنی گۆڵپارێزی پۆڵەندی، لۆنینی بۆ یانەی ریاڵ بەلەد وەلید راگەیاند.

یانەی ریاڵ مەدرید بۆ تەنها ساڵێک وبەخواستن تا هاوینی ٢٠٢٠، ئەو گۆڵپارێزەی بە یانەی بەلەد وەلید داوەو لە هاوینی داهاتوو دەیگەڕێنێتەوە.

لۆنین پاش مانەوەی ناڤاس، زیدان بڕیاریدا دەستبەرداری ببێت و ریاڵ مەدرید ئێستا دوو باشترین گۆڵپارێزی هەیەو بۆ وەرزی نوێ پشتیان پێدەبەستێت.

ئەم هاوینە ریاڵ مەدرید دەستبەرداری ٦ یاریزانی بووەو بەشێکیان بە خواستن یانەکەیان جێهێشتووە.



PM:11:24:13/08/2019