بەشێوەیەکی بەرفراوان وێنەی سەدام حسێن لە ئوردون بڵاودەکرێتەوە

لەیەکەم رۆژی جەژنی قورباندا لە وڵاتی ئوردون زیاتر ١٠٠٠ وێنەو ڤیدیۆی سەرۆکی پێشووی عێراق سەدام حسێن بڵاوکرایەوە، ئەمەش بەپێی هەژمارێک کە یەکێک لە ماڵپەڕە عەرەبییەکان ئەنجامی داوە.

وێنەی سەدام حسێن بە دەستەو کۆمەڵ لەگەڵ گۆشتی قوربانیدا دابەشکراوە، هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش بەشێوەیەکی فراوان لە ئوردون وێنەو ڤیدیۆکانی بڵاوکراونەتەوە.

ژمارەیەکی ماڵی بەرچاو بەپێی زانیاری ئەو ماڵپەڕە گۆشتی بەسەردا دابەشکراوە کە نوسراوی لەگەڵدا بووەو داوا لەخەڵک کراوە دوررد بۆ سەدام حسێن بخوازن.

 لەدوای رووخانی رژێمی دیکتاتۆری سەدام حسێن ەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە زۆرێک لە بنەماڵەی سەدام و سەرکردەکانی رژێمی پێشوو و خێزانەکانیان هەڵهاتوون بۆ ئوردون، ئێستا ئەو وڵاتە بەیەکێک لە پێگە بەهێزەکانی حیزبی بەعس هەژمار دەکرێت.



PM:11:37:13/08/2019