رووسیا .. بەهۆی تەقینەوەیەکەوە مەترسی بلآوبوونەوەی تیشکی ئەتۆمی دەکرێت

میدیا جیهانییەکان باس لە بلآوبوونەوەی تیشکی ئەتۆمی دەکەن لە ناوچەی " ناریۆسکا " کە نزیکە لە بەستەڵەکی باکوور.

میدیا جیهانییەکان بەتایبەتی میدیاکانی رۆژئاوای ئەوروپاو ئەمەریکا باس لە بلآوبوونەوەی تیشکی ئەتۆمی دەکەن هاوشێوەی رووداوەکەی چێرنۆبڵ لە رووسیا کە بووە هۆی ئەوەی ناوچەکە بکەوێتە بەر تیشکی ئەتۆمی و بەسەدان کەس لە مێژووی جیاجیای دوای رووداوەکە گیان لەدەستبدەن و ، تەواوی ژیان لەو ناوچەیە بکەوێتە بەر مەترسی.

دەستەی ئەتۆمی رووسیا باس لەوە دەکەن لە ئەنجامی تەقێنەوەیەک " پێنج " کەسی تیمەکە گیانیان لەدەستداوە، بەلآم هیچ دزەکردنێکی تیشک رووینەداوە، بەلآم میدیا رۆژئاواییەکان ئاماژە بۆ پێچەوانەی ئەوە دەکەن.

لە رووی میدیایەوە روودانی ئەو تەقینەوەیە لەلای رووسیا زۆر بە نهێنی دەڕوات و، تا ئێستا روونکردنەوەی تەواو نەدراوە لەسەر ئەوەی چی روویداوە لە " ناریۆسکا "و، هەروەها ناهێڵرێت رۆژنامەنووسان بچنە شوێنی رووداوەکە.




AM:12:10:14/08/2019