قەڵادزێ .. بۆمبێک هەڵدەدرێتە بەر ماڵی سەرۆکی پێشووی شارەوانی


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا رایەگەیاند "‌ نارنجۆکێک هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی قەڵادزێ."

لەو راگەیەندراوەی پۆلیسی راپەرێندا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، هاتووە "ئه‌مشه‌و (سێشه‌ممه‌ 13/8/2019)، لەلایەن کەسێکی نەناسراو، نارنجۆکێک هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی قەڵادزێ".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "دوای ڕووداوەکەش، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکێ گیانی لێ نەکەوتووه‌تەوە".

 تا ئێستا هۆکاری ئەو هێرشە نەزانراوە کە سیاسییە، یان کێشەی کەسی یە.



AM:08:44:14/08/2019