دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانییە نوێکەی ماریا هەورامی کە لە سلێمانی تۆماری کردبوو لەناو شەقامێکدا، مەلایەک بەناوی مەلا " هەڵۆ"وە هێرشێکی توند دەکاتە سەری، رێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگای مەدەنی، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکی پەرلەمان بێدەنگی شکاند.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،، ئه‌بێت پیاوی ئاینی له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا گوڵاوپرژێنی روح بكات، خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌بوون داوای لێبوردنیش جوانی خۆی هه‌یه.
رێواس فایه‌قن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له پۆستێكدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت، الاعتراف بالخطأ فضیله.. ئەسڵ ئەوەیە ئازادی ڕادەربڕین بۆ هەمووان فەراهەم بێت، بەڵام پیاوی ئایینی دەبێت لەهەموو هەلومەرجێکا گوڵاوپرژێنی ڕۆحی گوێگرەکانی بکات،ووشە و دەستەواژەکانی جوان و ئارامی بەخش بن.
ڕاشیگەیاند، خۆ ئەگەر وانەبون ئەوە داوای لێبوردنیش جوانی خۆی هەر هەیە.
ئەمەس لەکاتێکدایە، مامۆستا هه‌ڵۆ، له تۆمارێكی دەنگیدا هێرش دەکاتە سەر ماریا ھەورامی دواتر‌و لە تۆمارێکی تردا ئەو مەلا ئاینییە داوای لێبوردنی كرد لەسەر ئەو قسانەی بەرانبەر ئەو خانمە ھونەرمەندە کردبوونی.
هاوکات، دوو رۆژە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دژی قسەکانی ئەو مەلایە بەسەدان کۆمێنت و فایلی دەنگی و وێنە دژی بڵاودەبێتەوەو، هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەڵمەت رێکخراوە بۆ بەرگریکردن لەو هونەرمەندە.