چۆنێتی کردنی ماکیاژێکی سادە و سەرنجڕاکێش

ماکیاژ هۆکارێکە بۆ دەرخستنی جوانیەکانی ڕووخساری خانمان بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش و گەشاوە، بەڵام ئەگەر بزانێت بەشێوەیەکی گونجاو ماکیاژ بەکاربهێنێت و نهێنیەکانی جوانی ڕووخساری لەڕێگای ماکیاژەوە دەربخات.

هەمیشە ماکیاژی سادە و کراوە و دیمەنێکی سەرنجڕاکێش و شیک پێ دەبەخشێت، هاوکات عەیبەکانی ڕووخسارت دادەپۆشێت، بەڵام دەبێت بزانیت ماکیاژ بۆ بۆ نەیەک لەگەل دەوام و شوێنێکی ئاسایی جیاوازی هەیە.

ماکیاژی زۆر تۆخ و دیار هەرگیز جوانی بە دەموچاوت نابەخشێت بە پێچەوانەوە، وەک کەسێکی نەشاز و نەشارەزا نیشان دەدات، بۆ ئەوەی هەمیشە ماکیاژێکی شیک و سادە و سەرنجڕاکێش بکەیت پێویستە ئەم هەنگاوانە بنێیت.

1-بەکارهێنانی کرێمی ئەساس نزیک لە ڕەنگی پێستی خۆتەوە و یان یەک پلە بە لە ڕەنگی خۆت تۆختر بێت بۆ ئەوەی تەواو سروشتی شێوەی ڕووخسارت نیشان بدات، بەڵام بەشێوەیەکی تەواو گونجاو بڵاوی بکەرەوە سەرجەم بەشەکان وەکو یەک بۆ ئەوەی یەک ڕەنگ دەربکەوێت.

 پاشان بە کۆنسیلەر تەواوی نیشانە و عەیبەکانی ڕووخساری داپۆشە بەتایبەتی ڕەشیەکانی ژێر چاوت، چونکە کۆنسیلەر نیشانەکانی ماندووبوونی ڕووخسار دادەپۆشێت.

2-پشتی چاو ئەگەر ئارەزووی بەکارهێنانی بکەیت، ئەوا دیمەنێکی جوان بە چاوەکانت دەبەخشێت بەڵام دەبێت ڕەنگەکانی بەکاریدەهێنیت لەگەڵ رەنگی پێستی تۆ گونجاو بێت، بەگشتی ڕەنگی کراوە سەرنجڕاکێشە و سادەیە، بەڵام بێگومان ڕەنگی گۆشەی چاوەکان و نێوانی پشتی چاو و برۆکانت جیاوازە و دەبێت بزانیت چۆن ڕێکیان دەخەیت.

 بۆ نمونە ڕەنگی پیازی بۆ پێستی گەنم ڕەنگی و برۆنزی بۆ ئەسمەر و ئەگەر سپیش بیت ڕەنگە کراوەکان بەگشتی جوانە بەتایبەتی سپی و تێکەڵکردنی لەگەڵ ڕەنگەکانی دیکە.

3-ماسکارا و ئایلەنێر دوو ماکیاژی زۆر گرنگن و جوانی چاوەکان نیشان دەدات و سەرنجڕاکێشی دەکات، بەڵام دەبێت بزانیت ئەو هێڵی ئایلەنێرەی دەیکێشیت چۆن لەگەڵ شێوە و قەبارەی چاوت دەیگونجێنیت، چونکە چاوی بچوک دەبێت هێڵەکەی زۆر باریک بێت.

 هاوکات دەتوانیت ئەگەر ئەمەت بەکارهێنا پشتی چاو نەکەیت یان هەردووکی، برژانگی درێژیش گرنگە و دەبێت جۆری ماسکارەکەت زۆر باش بێت بۆ ئەوەی برژانگەکان جوان و سەرنجڕاکێش دەربخات.

5-بەکارهێنانی سەر ڕوومەتێکی ڕەنگ پەمەی باو و و کراوە، بەڵام تۆخ نەبێت و گونجاو بێت لەگەڵ ڕەنگی لێوەکانت، دواین کارت کردنی سوراوێکی سەرنجڕاکێشە کە ڕەنگی لێوەکانت بکاتەوە.


PM:07:23:14/08/2019