سلێمانی .. ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆی رۆژانی جەژنی قوربان راگەیەندرا

بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی ئاماری رووداوەکانی هاتوچۆی رۆژانی جەژنی راگەیاند کە ٨ رووداوی هاتوچۆ روویانداوەو، چوار هاوڵاتی لە ئەنجامی ئەو رووداوانە گیانیان لەدەستداوە.

کاروان سدیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ سپی رایگەیاند " لەچوار ڕۆژی ڕابردوو ٨‌ ڕووداو لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلیمانی تۆمارکراوە.  لەو ژمارەیە  ٤ ڕووداوی لە ناو شاری سلیمانی تۆمار کراوە و، ٤ی تریان لە دەرەوەی شار تۆمار کراوە". 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەوە دەخاتە روو، لە ژمارەی ئەو ۸ ڕووداوە ٤  ی وەرگەڕان بووە، ٤ یشی پێکدادان بووەو، بەهۆی ئەو ڕووداوانە (۱۸) هاووڵاتی برینداربووە، ٤ هاووڵاتیش گیانیان لە دەست داوە.

بە بەراورد بە ئاماری راگەیاندراوی جەژنی ساڵی پار ٢٠١٨ رووداوەکان کەمیان کردووە،  ئاماری ڕووداوی هاتووچۆ لە چەژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو ساڵی ۲۰۱۸لە سنوری هاتوچۆی سلێمانی ۱٦‌ ڕووداو تۆمارکراوە. لەو ژمارەیە ۹ڕووداو لە ناو شاری سلیمانی تۆمار کراوە،۷ ڕووداو لە دەرەوەی شار تۆمار کراوە. 

لە ژمارەی ئەو ۱٦ ڕووداوە ٤ ی وەرگەڕان بووە  ۱۱ پێکدادان بووە. ۱)ڕووداووی ئاگر گرتن بووە، بەهۆی ئەو ڕووداوانە ٢۲ هاووڵاتی برینداربووە. هیچ کەسێک گیانی لە دەست نەدابوو.




PM:11:20:14/08/2019