ڤیدیۆ:لیڤەرپوڵ بووە پاڵەوانی سوپەری ئەوروپا

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بووە پاڵەوانی سوپەری ئەوروپا توانی بە لێدانەکانی سزا لە چێڵسی بباتەوە.

هەردو یانە لە تورکیاو شاری ئەستەمبوڵ رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا لیڤەرپوڵ توانی یاریەکە لە چێڵسی ٥-٤ بە لێدانی سزا بباتەوە، کە لە یاریەکەدا ١٢٠ خولەک ٢-٢ یەکسانبوون.

دوو گۆڵی لیڤەرپوڵ مانی تۆماری کردو دوو گۆڵی چێڵسیش جیرۆو جۆرجینهۆ تۆماریان کرد.

ئەمە نازناوی جامی سوپەری چوارەمی ئەوروپایە لیڤەرپوڵ دەیباتەوە.






AM:12:54:15/08/2019