تورکیا یەکەم هەنگاوی دروستکردنی ناوچەی ئارامی دەستپێکرد

وەزارەتی بەرگری تورکیا یەکەم هەنگاوی دروستکردنی ناوچەی ئارامی لە باکوری سوریا رایگەیاند، کە خۆی لە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبینێتەوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "لە چوارچێوەی پلانی بونیادنانی ناوچەی ئەمنی کە بەهەمانگی لەگەڵ ئەمریکادا لە باکوری سوریا دروستدەکرێت، لەگەڵ چالاککردنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش کە لە ئورفا دامەزراوە، کارەکان بەردەوامیان هەیە". 

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە چوارچێوەی کارەکانی تایبەت بە بونیادنانی ناوچەی ئەمنی لە باکوری سوریا دەستیان بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردوە.

هەفتەی رابردو هەریەک لە حکومەتی ئەمریکا و تورکیا رێکەوتنێکیان لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا راگەیاند، بەڵام تا ئێستا بە ڕوونی ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنە ئاشکرا نەکراوە.


AM:10:14:15/08/2019