روانگەی سوری پێشێلکاریەکی نوێی هێزەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین ئاشکرا دەکات

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند هێزەکانی سەر بە فیرقەی ئەلحەمزەی سەر بە تورکیا لە عەفرین ڕێگەیەکی نوێیان داناوە بۆ پارە سەندن لە هاوڵاتیانی کوردی ناوچەکە.

کۆمەڵەکە لە ڕاپـۆرتێکیدا دەڵێت ئەندامانی ئەو هێزە لە ناوچەی باسوتە و بورج عەبدالۆ و عێندارەی عەفرین بە ناوی جەژنانەوە پارەیان لە خەڵکی سەندووە و هەر خێزانێک باخی هەبێت و بەروبوومەکەی کۆکردبێتەوە 5 هەزار لیرەی سوریـیان لێسەندوون.

دەشڵێت: ئەم پـێشێلکاریـیانە بەردەوام بەرامبەر ئەو هاوڵاتیـیە کوردانە دەکرێن کە ڕاگواستنیان ڕەتکردووەتەوە. پاشان ئاماژە بۆ گروپی سوڵتان مورادی سەر بە تورکیا دەکات کە دەستیانگرتووە بەسەر گوندی کۆبلاکی سەر بە شارۆچکەی شەران و بڕی 200 دۆلاری ئەمریکی لەو خێزانانە دەسێنن کە کرێچین. دەڵێت ئەگەر بێت و ئامادە نەبن ئەو بڕە پارەیە بدەن ئەوا هەڕەشەی دەرکردن و دەستگیرکردنیان لێدەکەن.


PM:12:24:15/08/2019