به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئاماری رووداوه‌كانی جه‌ژنی قوربانی ئاشكراكرد ڕایگەیاند كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ خۆی خنكاندووه.
به‌رزان عوسمان، وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ 15ی ئابی 2019، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له رۆژانی جه‌ژنی قورباندا 22 كه‌س به تۆمه‌تی جیاجیا ده‌ستگیر كراون و 9 له‌و كه‌سانه تائێستاش له زیندانن و 10 په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه تایبه‌ت به شه‌ڕ كردن كراونه‌ته‌وه، كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵانیش له گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شار خۆی خنكاندووه".
وته‌بێژی پولیسی هه‌ڵه‌بجه وتیشی "ئه‌و په‌ڕاوانه‌ی كه له بنكه جیاجیاكانی پۆلیسی سنووره‌كه كراونه‌ته‌وه، 22 په‌ڕاو بوون كه 6 په‌ڕاویان له بنكه‌ی پۆلیسی خورماڵ و 4 په‌ڕاویان له بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه و 7 په‌ڕاویان له بنكه‌ی پۆلیسی شه‌هید سه‌ركار و 1 په‌ڕاویان تایبه‌ت بووه به بنكه‌ی پۆلیسی سیروان و 2 په‌ڕاو تایبه‌ت به بنكه‌ی پۆلیسی ته‌وێڵه و 2 په‌ڕاویان تایبه‌ت بووه به بنكه‌ی پۆلیسی بیاره و له به‌مۆش هیچ كێشه‌یه‌ك تۆمارنه‌كراوه".