یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ باشترینی کیشوەرەکەی ئەمرۆ لیستی ١٠
یاریزانەکەی بۆ ٣ یاریزان کەمکردەوەو هەریەکە لە میسی و ڤان دایک و رۆناڵدۆی
هێشتەوە.
یۆفا لە سایتی رەسمی خۆیەوە ئەمرۆ رایگەیاندووە، هەریەکە لە میسی لە
بەرشەلۆنەو ڤان دایک لە لیڤەرپوڵ و رۆناڵدۆ لە یۆڤانتۆس، سێ پاڵێوراوی کۆتایی دەبن
بۆ باشترینی ساڵی ٢٠١٩ی ئەوروپا.
بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە ناوی باشترین رابگەیەنرێت.