فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بناری قەندیل بۆردومان دەكەن

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای‌ توركیا بەچڕی بۆردومانی بناری قەندیل دەکه‌ن‌و تا ئێستا زیانه‌كه‌كانی‌ بۆردومانەکە نه‌زانراوه‌.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 16ی‌ ئابی‌ 2019 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای‌ توركیا ده‌ستیان كرد به‌ بۆردوومانكردنی‌ ناوچه‌كانی‌ چیای سه‌رگه‌لی، نزیك چیای كورته‌ك و چیای بێرمكه‌ و دۆلی شارۆشی له‌ قه‌ندیل.

ئەمەش لەکاتێکدایە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە پاساوی بوونی بارەگاكانی پەكەكە ناوچە سنورییەكانی باشووری كوردستان بۆردومان دەكەن و هاووڵاتیانیش دەبنە قوربانی.



PM:12:56:16/08/2019